حەلبوسی و نوێنەرانی خۆپیشاندەران لەكۆبوونەوەدان

حەلبوسی و نوێنەرانی خۆپیشاندەران لەكۆبوونەوەدان
مەوداپرێس- 

نوێنەری خۆپیشاندەران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەكۆبوونەوەدان.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، كەمێك لەمەوبەر بەشێك لەخۆپیشاندەران و نوێنەریان گەیشتنە بەردەم پەرلەمان و نوێنەرانیان لەئێستادا لەناوبینای پەرلەمان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی لەكۆبوونەوەدان. 

هەر بەگوێرەی زانیاری میدیا عیراقییەكان حەلبوسی  تاوتوێی داواكاری خۆپیشاندەران لەگەڵ نوێنەرانیان دەكات  و بڕیارە بەشێكیشیان لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان ئەگەر بەڕێوەچێت بەشداربن. 

ئەوەش دوای ئەوەدێت حەلبوسی و عەبدولمەهدی ئامادەی خۆیان نیشاندابوو بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندانەكان تاوەكو دۆخەكە هێور بكرێتەوە و گرژییەكان كۆتایی پێبێت.



AM:11:29:05/10/2019