حەیدرە عەبادی بەهەمان شێوەی سەدر داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات

حەیدرە عەبادی بەهەمان شێوەی سەدر داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات
مەوداپرێس-

حەدیەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر بەهەمان شێوەی موقتەدا سەدر، داوای سڕکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و دامەزراندنی دادگای تاوانەکانی گەندەڵی و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.  

لە بەیاننامەیەکدا حەیدەر عەبادی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و پێکهێنانی حکومەتی دەستووری شەرعی دەکات کە توانای ئەنجامدانی ئەرکی نیشتمانی هەبێت.

هەروەها داوادەکات دادگای تاوانەکانی گەندەڵی لە دادوەرانی سەربەخۆ و پاک و بێلان پێکبهێندرێت بۆ دوورخستنەوەی گومانی گەندەڵی لە دادگا، سوودیش لە ئەزموونی نێودەوڵەتی وەربگیرێت، دادگا پابەندبێت بەوەی سەرجەم دۆسییەکان هەڵبداتەوەو گەندەڵکاران تاوەکو ئەوپەڕی ساڵی 2020 بداتە دادگا. 

ئەوەش دوای ئەوەدێت، شەوی رابردوو موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای دەستلەکارکێشانەوەی تەواوی حکومەت کرد و جەختی لەوەکردەوە، " بە دەستلەکارکێشانەوەی تەواوی حکومەت عێراقییانی شەرەفمەند لە رشتنی خوێنیان بپارێزن ، دەستبکرێت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان. چونکە ناکرێت ئێمە لە بێبایەخکردنی خوێنی عێراقییەکان بێدەنگ بین".

داواكارییەكانی سەدر و عەبادی  دوای  خۆپیشاندانی چەند رۆژەی هاوڵاتیانی بەغداد و بەشێكی دیكە لەپارێزگاكانی عیراق دێت كە بەهۆیانەوە 65 كەس كوژراون و نزیكەی دووهەزار كەسیش برینداربووە و بەسەدان خۆپیشاندەریش لەزینداندان و لەبەشێك لەپارێزگاكانیش قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە. 



AM:10:59:05/10/2019