لابردنی قەدەغەی هاتوچۆ لەبەغدا كەوتە بواری جێبەجێ كردنەوە

لابردنی قەدەغەی هاتوچۆ لەبەغدا كەوتە بواری جێبەجێ كردنەوە
مەوداپرێس-

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەكەمی 2019 ەوە لابردنی قەدەغەی هاتوچۆ دوای بڕیارەكەی عادل عەبدولمەهدی  لە بەغدادی پایتەخت كەوتە بواری جێبەجێ كردنەوە. 

بەگوێرەی  هەواڵی میدیا عیراقییەكان، بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 5 قەدەغەی هاتوچۆ لابرا و هاتوچۆی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبیل لەبەغدای پایتەخت ئاسایی بووەتەوە. 

هەروەها ئاماژەیان بەوەشكردووە، دوای ئەوەی لە 48 كاتژمێری رابردوو بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە دەركرابوو بازار و شوێنە گشتییەكان و جموجۆڵ بەتەواوی لەشارەكە راگیرابوو. 

پێشتر عادل عەبدولمەهدی بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە لەبەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكەی عیراق قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند. 



AM:09:24:05/10/2019