ماوەی یەك مانگ مۆلەت دەدرێتە ئەمریكاو ئێران

ماوەی یەك مانگ مۆلەت دەدرێتە ئەمریكاو ئێران
مەوداپرێس-

فەرەنسا هۆشداری دەدات لەوەی كە ئەگەر لە لەماوەی مانگێكدا ئێران و ئەمریكا رێكنەكەون ئاڵۆزیەكانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست زیاتر پەرەدەستێنن.

ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ر ایگەیاند "بڕیاری ئێران بۆ زیاتر كەمكردنەوەی پابەندبوونەكانی بە رێككەوتنی ئەتۆمی، دەتوانێت ببێتە پریشكی هەڵگیرسانی ئاڵۆزی نوێ لە ناوچەكە".

ئێڤ ئاماژەی بەوەشكرد "پێویستە لە ماوەی مانگێكدا واشنتۆن و تاران هەوڵ بدەن لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە كێشەكانیان چارەسەر بكەن، بەپێچەوانەوە ئەگەر نەگەنە رێككەوتن ناوچەكە ئاڵۆزتر دەبێت".
 


PM:07:44:04/10/2019