میدیا عیراقیەکان چی لە بارەی ئەم وێنەیەی سەدام حسینەوە دەڵێن

 میدیا عیراقیەکان چی لە بارەی ئەم وێنەیەی سەدام حسینەوە دەڵێن
مەوداپرێس_

مێژووی گرتنی ئەم وێنەیە کە لە بەشی کۆتایی هەواڵەکەدا هاتووە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1988 کە سەدام حسین سەرۆکی پێشووتری عیراق لەسەر ڕووباری دیجلە دانیشتووە و لە چاوەڕوانیدایە. 

میدیا عیراقیەکان بڵاویانکردۆتەوە سەدام حسین چۆتە سەر رووباری دیجلە و چاودێری دەکات، چونکە تورکیا پێشتر هەڕەشەی گرتنەوەی ئاوی دیجلەی کردبوو و هێزێکی سەربازی لەسەر سنوور کۆکردبۆیەوە، پلانی سەرۆکی پێشووتری عیراق ئەوە بوو لە ئەگەری گرتنەوەی ئاوی دیجلە یان کەمکردنی بە هێرشی سەربازی وەڵامیان بداتەوە. 


باس لەوەشکراوە لەو کاته‌دا سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەدام حسین ئەنجام ده‌دا و دەڵێت "ئێمە بەهیچ شێوەیەک ئاو ناگرینەوە، ئێمە تەنیا مەشقی سەربازیمان کردووه‌".


PM:01:18:04/10/2019