وەزارەتی بەرگری عیراق كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی دۆخەكەی راگەیاند

وەزارەتی بەرگری عیراق كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی دۆخەكەی راگەیاند
مەوداپرێس-

وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند، بارودۆخی ئەمنی بەغدا و تەواوی پارێزگاكانی دیكە لەژێر كۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەكاندایە. 

عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بە میدیاكانی ئێرانی راگەیاندووە، لەسەر فەرمانی وەزیری بەرگری پارێزگاری لەبارەگای حزب و كونسوڵخانەكان دەكەن. 

وتیشی، هەر هەوڵێك بۆ سوتاندنی بارەگاكان مامەڵەی تێكدەرانەی لەگەڵ دەكەن. 
 
پێشتر قەدەغەی هاتوچۆ لەبەغدا و بەشێك لەپارێزگاكانی دیكە بەهۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكانەوە راگەیەندرابوو.


PM:10:51:03/10/2019