فالح فەیاز بۆ یەكلایی كردنەوەی چارەنوسی عەبدولمەهدی گەیشتە ئەمریكا

فالح فەیاز بۆ یەكلایی كردنەوەی چارەنوسی عەبدولمەهدی گەیشتە ئەمریكا
مەوداپرێس- تایبەت 

سەرۆكی ئاسایشی نیشتیمانی عیراق بۆ یەكلایی كردنەوەی چارەنوسی عادل عەبدولمەهدی و كابینەكەی گەیشتە ئەمریكا. 

بەگوێرەی زانیارییەكانی مەودا پرێس كە لەسەرچاوەیەكی نوێنەرانی كورد لەبەغدا پێدراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ فالح فەیاز سەرۆكی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بۆ یەكلایی كردنەوەی چارەنوسی عەبدولمەهدی گەیشتووتە ئەمریكا. 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان فەیاز دەیەوێت، هەڵوێستی بەرپرسانی ئەمریكا  لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی عیراق و خۆپیشاندەران وەربگرێت. 

سەردانەكەی فالح فەیاز دوای ئەوەدێت، تادێت خۆپیشاندەران سورتر دەبن لەسەر داواكارییەكانیان و قوربانییەكانیش زیاتر دەبن و بەگوێرەی دوایین ئامریش 19 خۆپیشاندەر كوژراوە و هەروەها لەزۆربەی ئەو پارێزگانەی خۆپیشاندان دەكرێت  قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە. 



PM:06:08:03/10/2019