بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە بەهای دۆلار بەرزبوەوە

بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە بەهای دۆلار بەرزبوەوە
مەوداپرێس-

بەهۆی خۆپیشاندان پارێزگاكانی عێراق دۆخی ئابووری عێراق ناجێگیری بەخۆیەوە بینیوە.

بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی عێراقدا، بەهای دۆلار بە ڕادەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای دراو بەرامبەر بە دیناری عیراقی گەیشتە ئاستێکی بەرز و هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەرە بە ١٢٠ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراق بەهای هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر بوو بە ١٢٠ هەزار دیناری عێراقی.



PM:05:49:03/10/2019