کچێک بە فیشەک خۆی کوشت

کچێک بە فیشەک خۆی کوشت
مەوداپرێس-

ئێوارەی ئەمڕۆ كچە خوێندكارێكی تەمەن 16 ساڵ بەهۆی رووداوی فیشەكەوە گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی سۆران رایاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە  30ی ئەیلولی 2019 كچێكی 16ساڵان بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەكەشیەوە گیانی لە دەستداوە.

بەپێی وتەی کەسوکاری کچەکە کە ناوی "ئ، ج، ق" خۆی فیشەکی لە خۆیداوە و پۆلیسیش لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات، چونکە هۆکاری خۆکوشتنەکەی دیار نیە.


PM:06:43:30/09/2019