چۆن بۆن دەمێنێتەوە

چۆن بۆن دەمێنێتەوە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

بەكارهێنانی بۆن بووه‌ به‌ دیارده‌یه‌كی زۆر باو له‌ ناو خه‌ڵكدا، هه‌موو چینه‌كان بۆن به‌كارده‌هێنن بۆ بۆنخۆشی لەشیان و سەرنج راكێشانی ھەستی بەرامبەر، بەڵام زۆرێك لە مرۆڤەكان گرفتی ئەوەیان ھەیە كاتێك بۆنێك دەدەن لە خۆیان ئەگەر نرخەكەشی گران بێت زۆر پێیانەوە نامێنێتەوە و بڵاو نابێتەوە.

دەتوانن بەم ھەنگاوانە وا بكەن بۆنەكە زیاتر بمێنێتەوە و بڵاوببێتەوە.

كاتێك بۆن به‌كار ده‌هێنیت بیده‌ له‌و شوێنانی كه‌ گه‌رمی زیاتره‌ له‌ له‌شدا، وه‌كو سك و سنگ و ژێر گوێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌و ناوچانه‌ به‌رزه‌ ئەمەش وا دەكات بۆنەكە بمێنێتەوە.

كاتێك بۆن له‌خۆت ده‌ده‌ت به‌ ده‌ست بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌، وازی لێبهێنه‌ با پێسته‌كه‌ هه‌ڵیبمژێت و خۆی بڵاودەبێتەوە.

باشترین كات بۆ به‌كارهێنانی بۆن دوای خۆشتنه، كاتێك له‌ حه‌مام دێیته‌ ده‌ره‌وه‌ لەشت كەمێك شێدارە بۆن به‌ له‌ خۆت ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر.




PM:09:36:29/09/2019