نوێترین سوودەكانی ھەرمێ

نوێترین سوودەكانی ھەرمێ
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

خواردنی ھەرمێ سودێکی زۆری بۆ تەندروستی لەش ھەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند کێشەیەکی تەندروستی کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەیەك لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، و باس لەوە دەکات خواردنی ھەرمێ سودی زۆری بۆ کۆئەندامی ھەرسی مرۆڤ ھەیە و کرداری ھەرس خێرا دەکات، ھەروەھا سودی زۆری بۆ چارەسەری ئەو کەسانە ھەیە کە ھەستیاری گەدەیان ھەیە، چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، پزیشكان رێنمای دەدەن بكرێت بە ھاوڕێی رۆژانە.

دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی جۆراوجۆر وەكو ڤیتامین كەی،پۆتاسیۆم، پڕۆتین، كۆپەر، كالۆری پێویست بۆ لەش دابین دەكات.

لایەنی سێكس بەھێز دەكات.

مەترسی تووشبوون بە شەكرە لە جۆری دووەم كەم دەكاتەوە.

دژی شێرپەنجەی گەدە و مەمك و ھێلكەدانە.

كێشی لەش دادەبەزێنێت.



PM:08:43:29/09/2019