ئەم ناوە بۆمنداڵی تازە لەدایك بوو قەدەغەكرا

ئەم ناوە بۆمنداڵی تازە لەدایك بوو قەدەغەكرا
مەوداپرێس-


بەبیانووی زیان گەیاندن بەبەرژەوەندی منداڵ لەدوارۆژدا،  دادگای شاری دیجۆنی رۆژهەڵاتی فەرەنسا، بڕیاریدا ناوی "جیهاد" بۆ منداڵانی تازە لە دایكبوو، قەدەغەبكرێت.

رادیۆی "فرانس ئینفۆ"ی فەڕەنسی بڵاویكردەوە، یەكێك لە دانیشتووانی ناوچەكە، لە نۆڤەمبەری 2018 منداڵێكیان بووە و ویستوویەتی ناوی بنێت "جیهاد"، بەڵام دوای چەند مانگێك لە دانیشتنی دادگایی، بڕیار دەرچوو كە ئەو ناوە قەدەغەیە و لە داهاتوو زیان بە بەرژەوەندی منداڵەكە دەگەیەنێت.

بە گوێرەی  هەواڵی رادیۆكە "دواجار دادگا بڕیاریداوە لە بڕی "جیهاد" منداڵەكە ناو بنرێت "جاهد".
ئەمە لەكاتێكدایە كەوڵاتی فەڕەنسا  بەهەزاران موسڵمان و خەڵكی بەڕەگەز عەرەبی تێدا دەژیت".

سەرچاوە/RT



AM:10:34:28/09/2019