بە زیرە كێشت دابەزێنە

بە زیرە كێشت دابەزێنە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

زۆرێک لە مرۆڤەکان کێشەی قەڵەوی و زۆری کێشیان ھەیە، بەردەوام ھەوڵ دەدەن کێشیان  دابەزێنن، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن سوود لە گیراوەی زیرە وەربگرن.

پێگەی بۆڵد سکای ئاماژەی بە چەند بەکارھێنانێکی زیرە کردووە ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن دەتوانن سوودی لێ وەربگرن، بەم رێگایانە.

تێکەڵاوکردنی زیرە لەگەڵ ماست، رۆژانە یەک کەوچک بەھاراتەکە بکەنە ناو پێنج گرام ماست بیخۆن.

تێکەڵاوکردنی  زیرە لەگەڵ ھەنگوین، سێ گرام زیرە بکەنە ناو یەک کوپ ئاو و کەمێک ھەنگوینی بۆ زیاد بکە رۆژانە  بیخۆنەوە.

تێکەڵاوکردنی زیرە لەگەڵ لیمۆ و زەنجەفیل، یەک دانە زەنجەفیلی تازە لەناو ئاو بکوڵێن و پاشان ئاوەکەی تۆوی زیرە و گیراوەی لیمۆی بۆ زیادبکەن و بیخۆنەوە.





PM:05:46:27/09/2019