چەند سوودێكی گوێزی ھندی

چەند سوودێكی گوێزی ھندی
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

گوێزی هیندی هەڵگری چەندین  جۆری ڤیتامین و، ماددە گرنگەكانە كە بۆ تەندروستی مرۆڤ پێویستە، بەپێی توێژینەوەكان دانیشتوانی كوردستان كەمتر بەكاریدەھێنن.

گوێزی ھندی، سریلانکا، تایلاند، هیندستان و ئەفریقا بەرهەم دێت و هاووڵاتییانی ئەم ناوچانە لەجیاتی ئاو، شیری گوێزی هیندی بۆ کوڵاندنی خواردنەکانیان بەکار دەھێنن، لەو سوودانەش كە ھەیەتی.

بڕێکی زۆر کالسیۆمی تێدایە، ئەمەش یاریدەی بەهێزبوونی ئێسک و ددان دەدات و دەیپارێزێت.

ئاو بە لەش دەبەخشێت و وزەی پێدەدات، رێگانادات جەستە وشك بێتەوە.

دەوڵەمەندە بە ترشی لۆریک کە دژە ڤایرۆس و بەکتریایە.

یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڵدان و چالاکی دەکات.

پێست شێداردەكات و لە وشكبوونەوە دەیپارێزێت.

یارمەتی سارێژبوونەوەی برین دەدات.




AM:10:06:27/09/2019