ژنێک خۆی کوشت

ژنێک خۆی کوشت
مەوداپرێس-

ژنێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بەهۆی ئەوەی لەلایەن براکەیەوە لەسەر شێوازی جل پۆشین درابوویە بەر لێدان و کوتان و هەر بەو هۆیەوە خۆی کوشت.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە 24 ئەیلولی 2019، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی کوڕانەی شاری ئورمیە بە ناوی "مینا جەوان" لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.

مینا جەوان، خێزاندار و دایکی دوو منداڵی 14 و 10 ساڵە بووە و رۆژێ پێشتر خۆی هەڵواسیبوو.

پەیامنێری هەنگاو لە ئورمیە رایگەیاند، کە مینا کاتێک لە حەوشەی خۆیان سەرقاڵی شوستنی جل و بەرگ بووە، براکەی هاتووە و لە سەر شێوازی جل پۆشینی و بێ رێزی پێ کردووە و دواتر داویەتە بەر لێدان و کوتان و ناوبراو هەر ئەو رۆژە خۆی هەڵواسیوە.


PM:10:37:26/09/2019