ئەمریكا هەڕەشەی سووتاندنی خاكی عیراق دەكات

ئەمریكا هەڕەشەی سووتاندنی خاكی عیراق دەكات
مەوداپرێس-


دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو  ، دوو گوللە هاوەن لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا كەوتەوە، مارك ئیسپەر،و ەزیری بەرگریی ئەمریكا بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات و هەڕەشەی سووتاندنی خاكی عیراق دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-9-2019، میدیا عێراقییەكان ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیان بڵاو كردووەتەوە، كە تێیدا مارك ئیسپەر بە عەبدولمەهدی راگەیاندووە،  ئەگەر حكوومەتی عێراق میلیشیاكانی حەشدی شەعبی رانەگرێت، ئەوا ئەمریكا ”سیاسەتی سووتاندنی خاك“ لە عێراق دەگرێتە بەر.

ئەمەش دوای ئەوە دێت درەنگانی شەوی دووشەممە 23-9-2019، دوو گوللە هاوەن لە نزیك باڵیۆخانەی ئەمریكا لەناو ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتنە خوارەوە و دواتر دەنگی تەقینەوە لە ناوچەكە بیستراو دوای ئەمەش حكومەتی ئەمریكا هۆشداریدا لەسەردانیكردنی  هاوڵاتیانی وڵاتەكەی  بۆعیراق



PM:12:09:26/09/2019