خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ سوودی بۆ مرۆڤ ھەیە

خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ سوودی بۆ مرۆڤ ھەیە
مەوداپرێس-ژیلا ئارام 

بەیانیان خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ پێش نانخواردن، كۆمەڵێك سوودی گرنگ بە لەشی مرۆڤ دەبەخشێت.

پزیشكان رێنمای دەدەن بەیانیان بەر لە خواردنی ھەرشتێك لیمۆیەك بخرێتە ناو پەرداخێك ئاوی گەرمەوە و بە سكی ناشتا بخورێتەوە، چونكە چەندین سوودی گرنگی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە، لەو سوودانەش.

كرداری ھەرس ئاسان دەكات، ترشەڵۆكی گەدە رێك دەخات.

سیستەمی بەرگری لەش بەھێز دەكات.

ئەندامەكانی ناوەوەی لەش لە بەكتریا و ڤایرۆس پاك دەكاتەوە.

پێست ساف و شێدار دەكات.

پەستانی خوێن رێكدەخەن.

تەنگە نەفەسی كەم دەكاتەوە.




AM:09:24:26/09/2019