بۆنی ناخۆشی ئەندامی زاوزێ مەھێڵە

بۆنی ناخۆشی ئەندامی زاوزێ مەھێڵە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

بەشێكی زۆر لە خانمان كێشەی بوونی ناخۆشی ئەندامی زاوزێیان ھەیە، بەھۆی ھەوكردن و بوونی بەكتریا و درەنگ پاك كردنەوەی دروست دەبێت، بۆنێكی بێزار كەرە و لە بەشێكی كەمی خانمادا بۆنەكە زۆر بڵاودەبێتەوە بەشێوەیەك كەسی بەرامبەر ھەستی پێ دەكات.

چەند ریگایەك ھەیە خانمان دەتوانن سوودی لێ وەربگرن بۆ رزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی ئەندامی زاوزێ، و دەتوانن ھەفتەی 3 جار بەكاری بھێنن ھیچ زیانێكی لاوەكی نییە و سوودی ھەیە.

بەكارھێنانی ماست بۆ ئەندامی زاوزێ و ھێشتنەوەی بۆ ماوەی 20 خولەك، بە باشترین چارەسەر دادەنرێت.

تێكەڵكردنی سركە لەگەڵ ئاو بیكەرە ناو بانیۆوەو تێیدا دابنیشە.

بەكارنەھێنانی سابوونی بۆندار بۆ شتنی ئەو ئەندامە.

تێكەڵكردنی خوێ و ئاو، رۆژانە دوو جار ئەندامی زاوزێی پێ بشۆ.




PM:07:36:24/09/2019