بە خواردنەوەی گازی گیان لەدەست دەدات

بە خواردنەوەی گازی گیان لەدەست دەدات
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

لە یەكێك لە وڵاتە عەرەبییەكان، ژنێك بەھۆی خواردنەوەی گازییەوە گیان لە دەست دەدات.

خێزانێك دەچنە سەیران بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش، خانمەكە خوسردنەوەیەكی گازی ھەڵدەپچرێت و دەیخواتەوە پاشان یەكسەر رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت، دەخرێتە ژووری چاودێری ورد پاش دوو رۆژ گیان لەدەست دەدات.

دوای پشكنین بۆیان دەردەكەوێت، كە مشك میزی كردووە بە سەر قتووی ساردیەكەدا و چونكە ماددەیەكی ژەھراوی تێدایە، بەھۆیەوە بووەتە ھۆی گیان لەدەستدانی خانمەكە، دوای ئەو رووداوە پزیشكان رێنمای دەدەن كە پێش ئەوەی خواردنەوەكان بخورێتەوە پێویستە ئاوی پێدا بكرێت، یان بكرێتە پەرداخەوە.




PM:01:20:24/09/2019