لەیەكەم ژوواندا ئەم رەفتارانە ئەنجام مەدە

لەیەكەم ژوواندا ئەم رەفتارانە ئەنجام مەدە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

پەیوەندی خۆشەویستی پەیوەندیەکی گرنگە و دەستپێکی ژیانێکی نوێیە، ئەو خۆشەویستانەی كە بەتەمای زەواجن و دەیانەوێت پەیوەندییەكەیان گەورە بكەن، نابێت ئەم رەفتارانە لە یەكەم ژوواندا ئەنجام بدەن.

کۆمەڵێک رەفتارھەیە خانمان نابێت لە یەکەم بینیندا ئەنجامی بدەن، چونكە زیانی دەبێت بۆیان و بەرامبەر بە شێوەیەكی نەرێنی بیری لێ دەكاتەوە، لەو رەفتارانەش.

چۆنێتی کاردانەوەت بەرامبەر بە رەفتار و قسەکانی ئەو، یاخود چۆن و بە چ شێوازێک قسەی لەگەڵ دا دەکەیت.

غیرەکردنی زۆر و پرسیارکردنی زۆر دەربارەی رابردووی و ژیانی و پەیوەندییەکانی.

نازکردنی زۆر ئەمە وادەکات بێزار بێت و دووربکەوێتەوە.

تۆخكردنەوەی ماكیاژ.

بەكارھێنان و لە پێكردنی پێڵاوێكی پاژنە بەرز كە دەبێتە ھۆی تەقە تەق كردن.

زۆر تەماشا كردنی كاتژمێری دەست یان كاتژمێری ناو مۆبایلەكەت.

داواكردنی كۆمەڵێك خواردن و خواردنەوەی جۆراوجۆر، نەخواردنی بە بڕی پێویست.




PM:09:04:23/09/2019