كاریگەری دڵپیسی لەسەر پەیوەندییەكان

كاریگەری دڵپیسی لەسەر پەیوەندییەكان
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

دڵپیسی بیرو بۆچوونێكی نەرێنییە، دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی ژیانی ھاوسەرگیری و تێكدانی پەیوەندییەكان، زۆربەی كات دروستبوونی ئەم حاڵەتە ھیچ بەڵگەیەكی نییە تەنھا بیركردنەوەیەكی نێگەتیفانەیە لەسەر یەكتری.

دڵپیسی كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پەیوەندییەكان ھەیەو دەبێتە ھۆی كێشە لە نێوان ھاوسەرەكاندا، ئەم كاریگەرییانەی ھەیە لەسەر پەیوەندییەكان.

دەبێتە ھۆی ساردبوونەوەی لایەنی سێكسی، بە شێوەیەك رۆژ بە رۆژ پەیوەندی سێكسیان لسواز دەبێت دەبێتە ھۆی ناپاكی و لێك جیابوونەوە.

لاوازبوون و لە ناوبردنی خۆشەویستی نێوان ھاوسەران.

نەمانی گرنگی و رێزی خێزانەكانیان.



PM:01:29:23/09/2019