چۆن بیر لە سێكس دەكەنەوە

چۆن بیر لە سێكس دەكەنەوە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

پەیوەندی سێكسی یەكێكە لە پەیوەندییە گرنگەكانی ژیانی ھاوسەرگیری، بەشێوەیەك لە پێش خۆشەویستییەوە دێت، بیركردنەوەی خانمان و پیاوان لەسەر سێكس جیاوازە.

مێشكی پیاو و ئافرەت بۆ بیركردنەوە لە سێكس زۆر جیاوازە، نوێترین توێژینەوەی پزیشكی باس لەو جیاوازییانە دەكات كە خانمان  و پیاوان ھەیانە بەرامبەر بە سێكس، ھەروەھا لەو توێژینەوەیەدس دەركەوتووە بەھۆی ئەو بیركردنەوە جیاوازانەوە زۆربەی كات ساردی روودەدات لە نێوان ھاوسەرەكاندا.

سێكس لای پیاوان چێژێكی كاتییە و لە پێش خۆشەویستییەوەیە، بەڵام لای خانمان خۆشەویستی پێش سێكسە.

وروژاندنی سێكسی پیاوان پشت بە بینین دەبەستێت، بەڵام وروژاندنی سێكسی خانمان ئاڵۆزە و تا نەگاتە لوتكەی دڵنیایی و لوتكەی خۆشەویستی نابێت.

پیاوان وا دەزانن ھەر بەركەوتنێك لەگەڵ خانمەكەی دەبێت بە سێكس كۆتای بێت، بەڵام خانمان تا تەواو ئامادە نەبن سێكس ناكەن، ئەمەش دەبێتە ھۆی ناكۆكی لە نێوان ھاوسەرەكاندا.




PM:07:35:22/09/2019