زیدان پێش یارییه‌که‌ی سیڤیا چی ووت

زیدان پێش یارییه‌که‌ی سیڤیا چی ووت
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و سیڤیا رووبه‌ڕووی یه‌کترده‌بنه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی ئیسپانیدا.

پێش ئه‌و یارییه‌ش زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌شداری کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی کردو تیایدا به‌م شێوه‌یه‌یه‌ باسی یارییه‌که‌ی کرد.

زیدان :یانه‌ی سیڤیا یه‌کێکه‌ له‌ یانه‌ به‌هێزه‌کان و هه‌موو کات زه‌حمه‌ت بوه‌ بۆ ئێمه‌ ، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵی سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌که‌ بده‌ین .

زیدان :به‌ شکسته‌که‌مان به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان دلخۆش نین ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌ بیربکه‌ین و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتن بده‌ین به‌رامبه‌ر به‌ سیڤیا.

زیدان :له‌ ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ من له‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڕۆم چونکه‌ رۆژانه‌ له‌ رۆژنامه‌کاندا من ئه‌م شتانه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ من خۆم زۆر به‌ باشی ده‌بینم بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بم له‌ کاره‌که‌م .

زیدان :له‌سه‌ر هاتنی مورینهو ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که‌ پێم وایه‌ کارێکی قورس ده‌بێت ئه‌وه‌ ، له‌ راستیدا من ئاگاداری ئه‌و شته‌ نیم .

زیدان :گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریاڵ مه‌درید کارێکی به‌ پلانێکی نوێوه‌ بووه‌ چونکه‌ خۆم زۆر به‌ به‌هێزی ده‌بینم هه‌روه‌ها هه‌موو کات هه‌وڵی سه‌رکه‌وتن بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌ده‌م.



PM:03:35:21/09/2019