لە یەكەم رۆژی قوتابخانە ئەم رەفتارانە مەكە

لە یەكەم رۆژی قوتابخانە ئەم رەفتارانە مەكە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

دایكان و باوكان كاتێك بۆ یەكەم جار منداڵەكەی دەچێتە قوتابخانە، چەند رەفتارێك دەكەن بەتایبەت دایكان كە زیانی بۆ منداڵەكام ھەیە وای لێ دەكات پەیوەست نەبێت بە خوێندنەوە.

كاتێك یەكەم جار خوێندكارێك دەچێتە قوتابخانە، دەچێتە پۆلی یەكەمی سەرەتای دایكی یاخود باوكی دەیبات بۆ قوتابخانە، چەند رەفتارێك دەكات لە دڵسۆزۆ بۆ منداڵەكەی، بەڵام ئەو رەفتارانە ھەڵەیە و زیانی دەبێت.

مانەوە لە پۆل و ناو قوتابخانە، بۆ ماوەیەكی زۆر.

چوونە ناو پۆل لەگەڵیدا بۆ ئەوەی ھەست بە تەنھایی نەكات.

گریان لەبەردەمیدا كاتێك دەچێتە ناو پۆل.

پێدانی دیاری و خواردن كاتێك لە قوتابخانە دەگرەڕێتەوە.

زۆر لێ كردن بۆ ئەوەی ھاوڕێیەك بدۆزێتەوە كە نزیكی ماڵەكەی بێت.

پێدانی بڕێكی زۆر پارە لە چاو ھاوتەمەنەكانیدا.


زۆر ستایشكردنی بەوەی چووەتە قوتابخانە.




AM:10:38:21/09/2019