یاسایەكی دانیمارك دەبێتە جێگەی باس و خواس

یاسایەكی دانیمارك دەبێتە جێگەی باس و خواس
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

ھاوڵاتیانی دانیمارك كاتێك منداڵیان دەبێت، تەنھا بۆیان ھەیە ئەو ناوە لە منداڵەكەی بنێت كە لە لیستی 7000 ناوەكەی دانیمارك ھەیە.

حكومەتی دانیمارك لیستێكی ناوی ئامادە كردووە بۆ ئەو دایك و باوكانەی منداڵیان دەبێت، كە خۆی لە 7000 ناودا دەبینێتەوە، پێویستە دایكان و باوكان ئەو ناوە ھەڵبژێرن كە لە لیستەكەدا بوونی ھەیە، بە ھیچ جۆرێك رێگە نادات  ناوی غەریب لە منداڵە تازە لەدایك بووەكە بنرێت.

تەنھا لە یەك كاتدا دەھێڵێت ناوی غەریب و لە دەرەوەی ئەو لیستە لە منداڵ بنرێت، ئەویش دەبێت دایكان و باوكان لە رێگەی پارێزەرەوە داوا لە حكومەتی دانیمارك بكات، ئەگەر حكومەت رازی بوو دایكان و باوكان دەتوانن ناوێكی جیاواز لەو لیستە لە منداڵەكەیان بنێن.



PM:06:58:20/09/2019