نە ئیریکسنە و نە پۆگبا ریاڵ مەدرید لە ھەوڵی گرێبەستێکی تردایە

نە ئیریکسنە و نە پۆگبا ریاڵ مەدرید لە ھەوڵی گرێبەستێکی تردایە

مەوداپرێس_

راپۆرتی رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە فلۆرینتۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی گرێبەست واژۆ بکات لەگەڵ ئەستێرەیەکی یانەی تۆتنھام.

رۆژنانەی دۆن بالۆن ئاماژەی بەوە کرد کە پێرێز لەھەوڵدایە وەرزی داھاتوو گرێبەست واژۆ بکات لەگەڵ سۆن ھیۆنگ مینی ئەستێرەی یانەی تۆتنھام، ئێستا واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئیریکسن و پۆگبا لە بژاردەی یەکەمی یانەی ریاڵ مەدرید نین.

رۆژنامەکە دوپاتی کردەوە کە سۆن ھیۆنگ لە لێدوانەکانی پێشووتردا بۆ رۆژنامەنووسان ئاشکرای کرد کە ئەیەوێت بە درێسی یانەی ریاڵ مەدریدەوە یاریی بکات لە داھاتوودا، بەڵام رەزامەندی زێدان پێویستە بۆ ئەوەی گرێبەستەکە سەرکەوتوو بێت و تا ئێستا ئەوە روون نییە زێدان ھەڵوێستی چییە.

یانەی ریاڵ مەدرید لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانان زۆر ھەوڵیدا کە گرێڤەست واژۆ بکات لەگەڵ پۆڵ پۆگبا بەڵام بە ھۆکاری زۆری داواکارییە مادییەکانی یانەی مان یونایتد گرێبەستەکە ئەنجام نەدات.


PM:04:18:20/09/2019