سوودەكانی ھەنجیر بۆ تەندروستی

سوودەكانی ھەنجیر بۆ تەندروستی
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

ھەنجیر یەكێكە لەو میوەیەی کە لە وڵاتانی باشووری رۆژئاوای ئاسیا و وڵاتانی سەر بە دەریای ناوەڕاست  لە ئەفغانستانەوە تا پرتوگال زۆرە، بە یەكێك لە میوە تەندروستییەكان دادەنرێت بۆ لەشی مرۆڤ.

ھەنجیر چەندین سوودی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە، پزیشكان رێنمای دەدەن لەبەر سوودە گرنگەكانی ھەنجیر بكرێت بە ھاوڕێی رۆژانە، لەو سوودە گرنگانەش.

سەرچاوەی ڤیتامین ئەی، بی، سی یە، بڕی پێویست لە ڤیتامینانە بۆ لەش دابین دەكات.

دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و مەگنیسیۆم كە دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی ئێسك.

بڕێكی زۆر ریشاڵی تێدایە، ئەمەش وا دەكات ریخۆڵە كاری خۆی بە باشی بكات.

دەبێتە ھۆی دابەزاندنی كێش.

دەبێتە ھۆی رێگری لەگەشەی خانەی شێرپەنجەیی.

بەرزی فشاری خوێن چارەسەر دەكات.

 بەھۆی بوونی دژە بەكتریا لە لەشدا، سیستەمی بەرگری لەش بەھێز دەكات.

ھەوكردن كەم دەكاتەوە.

گورچیلە چالاك دەكات، رێگری لە دروستبوونی بەرد و رمڵ دەكات.



AM:11:09:20/09/2019