ھۆكاری ساردبوونەوەی پیاوان چییە

ھۆكاری ساردبوونەوەی پیاوان چییە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

دوای ماوەیەك لە پەیوەندی ھاوسەرگیری بەشێك لە پیاوان دەگۆڕێن و سارددەبنەوە لەگەڵ ھاوسەرەكانیان، ئەمەش دەبێت ھۆی ناكۆكی خانمان  وا ھەست دەكەن كە چیتر ھاوسەرەكەی خۆشی ناوێت، بایەخی پێ نادات.

چەند ھۆكارێك لە خانماندا بوونی ھەیە كە پاڵنەرە بۆ ساردبوونەوەی ھاوسەرەكەی، ئەمانەش چەند ھۆكارێكن، بۆ ئەوەی رێگە لەو ساردبوونەوەیە بگریت پێویستە گرنگی بەو ھۆكارانە بدەیت و چارەسەری بكەیت.

لێ نەكردنەوەی مووی روخسار و جەستە، چونكە پیاوان ھەستیارن بەموو ئارەزووی ناكەن.

بۆیە نەكردنی نینۆكی دەست قاچ، بەتایبەت كاتێك پێڵاوێكی كراوە لە پێ دەكات.

ئامادەنەكردنی نانی بەیانی، كاتێك ھاوسەرەكەی دەوامی ھەیە و زوو دەچێتە دەرەوە.

گرنگی نەدان بە ستایلی قژ و جلوبەرگ.

بەردەوام بۆڵەبۆڵكردن لەوەی ھەست و خۆشەویستی بۆ دەرنابڕێت.

ستایشكردنی شۆفێریت بەوەی باشتری لە ھاوسەرەكەت.

دڵپیسییەكی زۆر.

شكاندنەوەی خانمێكی دیكە لەبەردەم ھاوسەرەكەت.

بەكارھێنانی دەستەواژەی نھێنی لەگەڵ ھاوڕێكەت، لەبەردەم ھاوسەرەكەت.




PM:05:01:18/09/2019