تره‌مپ: جه‌نگمان له‌گه‌ڵ ئێران ناوێت

تره‌مپ: جه‌نگمان له‌گه‌ڵ ئێران ناوێت
مه‌وداپرێس-

سەرۆکی ئەمەریکا رایگه‌یاند ئامادەیی جەنگن لەگەڵ هەر وڵاتێک ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد ده‌شزانن هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر کێڵگه‌ نه‌وتیه‌کانی سعودیه‌.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کاردانەوەی ‌هێرشی حوسییەکانی بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە پاڵپشتی بۆ وڵاتەکە دەربڕی و رایگەیاند: ئەمەریکا بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی لە سعودیە دەکات و لە ئێستاش دەمانەوێت دڵنیابن کێن ئەوانەی لە پشت هێرشەکانی سەر سعودیەن، هەرچەندە دەشزانین کێ هێرشەکەی ئەنجام داوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، جه‌نگمان له‌گه‌ڵ ئێران ناوێت، به‌ڵام ئامادەیی جەنگین لەگەڵ هەر وڵاتێک. 

تره‌مپ وتیشی: سزاکانی سەر ئێران لاناچن و لەسەر ئەو هێرشانەش قسە لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و ئەوروپا دەکەن.


AM:09:09:17/09/2019