به‌رشه‌لۆنه‌ گورزێکی کوشنده‌ی به‌رکه‌وت

به‌رشه‌لۆنه‌ گورزێکی کوشنده‌ی به‌رکه‌وت
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ گورزێکی کوشنده‌ی به‌رکه‌وت و یه‌کێک له‌ یاریزانه‌کانی له‌ هێڵی به‌رگری له‌ ده‌ست ده‌دات.

یومتیتی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریکاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ توشی پێکان ده‌بێت له‌ ڕاهێنانه‌کانی هه‌ڵبژارده‌که‌ی له‌ له‌ په‌نجه‌ی پێی .

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ روو :که‌ یومتیتی پشکنینی پزیشکی بۆ ئه‌نجامدراوه‌و ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ بۆ ماوه‌ی پێنج تاکو شه‌ش هه‌فته‌ له‌ یاریگاکان داده‌بڕێت .

سامویل یومتیتی به‌هۆی پێکانه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی له‌ 57 یاری به‌رشه‌لۆنه‌دا بێ به‌ش بوه‌و له‌ ئێستاشدا لینگلیتی هاونیشتیمانی شوێنی ئه‌و یاریزانه‌ی پڕکردۆته‌وه‌.



PM:12:52:14/09/2019