میسی ھۆکاری کەمیی پەیوەندی لەگەڵ گریزمان ئاشکرا ئەکات

میسی ھۆکاری کەمیی پەیوەندی لەگەڵ گریزمان ئاشکرا ئەکات

مەوداپرێس_

راپۆرتی رۆژنامەیەکی ئیسپانی باسی کەمی پەیوەندی نێوان لیۆنیڵ میسی سۆپەرستاری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی کرد، میسیش ھۆکارکەی ئاشکرا ئەکات.

میسی بە رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی راگەیاند: "بەداخەوە بە ھۆی پێکانەوە دەرفەتی ئەوە نەبووە پەیوەندییەکی باش دروست کەم لەگەڵ ئەنتوان گریزمان کە بەم نزیکانە لە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە رووی کردە یانەکەمان، من بەبەردەوامی ئەم ماوەیە بە تەنھا راھێنانم ئەنجام داوە".

میسی ئەوەشی وت: "لە سەرەتای یارییە ئامادەکارییەکانی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی نوێ لە ژوری خۆگۆڕین جارێک چاوم کەوت بە گریزمان، بەڵام دواتر توشی پێکان ھاتم بەڵام لە داھاتوودا پەیوەندییەکی باش لە نێوان من و گریزمان درووست ئەبێت و زیاتر لەگەڵ یەک ئەکرێینەوە".


PM:04:13:12/09/2019