حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بودجه‌ی بۆ ئه‌م کاره‌ ته‌رخانکردووه‌

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بودجه‌ی بۆ ئه‌م کاره‌ ته‌رخانکردووه‌
مه‌وداپرێس-

وته‌بێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگا‌وبانی هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد.

جوتیار عادل، وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامه‌نوسیدا رایگەیاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانی هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد.

جوتیار عادل ئاشكراشیكرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 33 ملیار و 876 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی هەرچوار پارێزگا و دوو ئیدارەکە.

روونیشیكرده‌وه‌، پێش ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ و نیو دا پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌كان جێبەجێ دەکرێت.


PM:01:28:12/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌