میکانیزمی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەستپێدەکات

میکانیزمی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەستپێدەکات
مەوداپرێس_ کاروان رەسوڵ

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت میکانیزمی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەستی پێکردووە و باسی لەوەشکرد تاوەکو 19ی ئەیلول دەبێت دانانی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی ببێتەوە.


راهبەر سەید ئیبراهیم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەوداپرێسی وت "میکانیزمی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەستی پێکردووە و ئەنجومەنی باڵای کۆنگرە دروستکراوەو یەکەم کۆبوونەوەشیان کردووە و کۆبوونەوەش لەگەڵ هەموو بەشەکان دەکەن"'

باسی لەوەشکرد "پێشتر لیژنەی باڵای کۆنگرە سێ ئەندام بوو، بەڵام دوو ئەندامی بۆ زیادکراوە".

روونیشیکردەوە " حاکم قادر سەرۆکی لیژنەکەیە و  رزگار عەلی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و ئەرسەلان بایز بەرپرسی مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوون و رەفعەت عەبدوڵڵا بەرپرسی مەکتەب رێکخستن و دلێر سەید مەجید بەرپرسی ئیدارەی گشتی تێدا ئەندامن".

ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو 19ی ئەیلول دەبێت دانانی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی ببێتەوە".


PM:01:04:12/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌