گۆڕان سەرۆكێكی نوێی جڤاتی گشتی هەڵبژارد

گۆڕان سەرۆكێكی نوێی  جڤاتی گشتی   هەڵبژارد
مەوداپرێس-

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی  گۆڕان سەرۆكی تازەی جڤاتی گشتی  هەڵبژێردرا

سەرچاوەیەكی بەرپرسی لەبزوووتنەوەی گۆڕان بەمەوداپرێسی راگەیاند "لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا ، كەبۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی نوێی جڤات تەرخان كرابوو ، جەمال محەمەد بە سەرۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان هەڵبژێردرا".

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد "هەر لەكۆبوونەوەكەدا عەلی عەبدوڵڵا بە جێگری سەرۆك و پێشڕەو رەئوف بە سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێژردران".

بڕیارە رۆژی 14ی ئەم مانگەش ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزووتنەوەكە هەڵبژێردرێن.

بزوتنەوەی گۆڕان لە25/7/2009 بەفەرمی  وەكو بزووتنەوەی سیاسی بوونی خۆی راگەیاندووەو لەدوای نەوشێروان مستەفای رێكخەری كۆچ كردووی بزووتنەوەكە تائێستا یەك هەڵبژاردنی ئەنجامداوە.



PM:12:24:12/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌