سزای لەسێدارەدان بۆبكوژانی تاریقی بەقاڵ دەركرا

سزای لەسێدارەدان بۆبكوژانی تاریقی بەقاڵ دەركرا
مەوداپرێس-

ئەمڕۆ پێنج شەممە دادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەركرد.

تاریقی‌ بەقاڵ، رۆژی‌ 18ی مانگی‌ 12ی‌ 2018 دوای‌ چونەدەرەوەی‌ لەماڵ ئیتر نەگەرایەوە‌و دواتر ئاسایشی‌ سلێمانی‌ دوای‌ دەستگیركردنی‌ باندێك تەرمەكەیان دۆزییەوە.

تارق رۆستەم، تەمەنی 39 ساڵ و خێزاندار بوو و خاوەنی چوار منداڵ و دە خوشك بوو، لەناو بازاڕی شاری سلێمانی كاری میوە و سەوزە فرۆشی كردووە.

رۆژی  7ی نیسانی2019، باندێكی سێ كەسی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركران كە چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامدابوو دانیشیان بەوەداناوە هەریەكە لە تارقی بەقاڵ و مەریوانی دارا رەزایان كوشتووە.

دایكی تاریقی بەقاڵ ، كەئەمڕۆ لەدانیشتنی دادگای كردنی بكوژانی كوڕەكەی ئامادەبوو ، دوای بڕیاری دادگا دڵخۆشی خۆی دەربڕی و رایگەیاند "هیوادارم بەزووترین كات بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت و خوای گەورەش لەم دونیا رووڕەش و شەرمەزاریان بكات". 

 



PM:12:07:12/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌