فرسەت سۆفی بەپارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا

فرسەت سۆفی بەپارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا
مەوداپرێس-


لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، فرسەت سۆفی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەزۆرینەی دەنگ وەك  پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا.

لە كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 70ی ئەنجوومەنەكە، دوای خستنەڕووی سیڤی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ خرایە دەنگدانەوە و بە كۆی دەنگی 27 دەنگ لە كۆی 28 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا فرسەت سۆفی وەك پارێزگار هەڵبژێردرا.

شاری هەولێر دوای ئەوەی لەساڵی  1923ەوە بووەتە پارێزگار و بە هەڵبژاردنی فرسەت سۆفی، وەك 41ەمین پارێزگار لەخۆ دەگرێت



AM:11:26:12/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌