رەوتێكی دیكە لەهەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت

رەوتێكی دیكە لەهەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت
مەوداپرێس- هێمن مامەند

ئەو كادیرو بەرپرسانەی لەكۆمەڵی ئیسلامی جیابوونەوە ، لەئایندەیەكی نزیك رەوتێك رادەگەیەنن و سەركردەیەكی رەوتەكەش دەڵێت رەوتەكە بەبێ پاشگری ئیسلامی دەبێت.

سەركردەیەكی جیابووەوە لەكۆمەڵی ئیسلامی كەخۆی نەیویست ناوی بهێندرێت تایبەت بەمەودا پرێسی  راگەیاند "چەندین جار داوامان لێكراوە بگەڕێنەوە ناو كۆمەڵی ئیسلامی ، بەڵام ئێمە بڕیاری كۆتایی خۆمان داوەو جارێكی تر ناگەڕێنەوە ناو كۆمەڵ".

سەركردە جیابووەوەكەی كۆمەڵ ئەوەشی وت "لەئێستادا رۆژانە لەشارەكانی كوردستان كۆبوونەوەی خۆمان ئەنجام دەدەین جگە لەجیابووەوەكانی ناو كۆمەڵ خەڵكی دیكەشمان  لەگەڵدایەو بەم نزیكانە رەوتێك رادەگەیەنیین".

ئەمەش لەكاتێكدایە چەند مانگێگ لەمەوبەر چەندین كادیرو بەرپرسی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان لەناو كۆمەڵ راگەیاند".


AM:10:57:12/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 5816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌