ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵدەبژێردرێت

ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی  هەولێر هەڵدەبژێردرێت
مەوداپرێس-هێمن مامەند 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی ژمارە 70  ی خۆی گرێ دەدات و بەپێی كارنامەی بەرنامەكەش دەنگ بەپارێزگاری نوێی هەولێر دەدرێت.
 
نیار عوزێری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر لیستی یەكێـتی نیشتیمانی كوردستان بەمەوداپرێسی راگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی ژمارە 70ی ئاسایی  خۆی ئەنجام دەدات و بەپێی بەرنامەی  كاریش دەنگ دەدرێت بەپارێزگاری نوێی هەولێر".

سەبارەت بەوەی كەئایا وەكو لیستی یەكێـتی نیشتیمانی كوردستان دەنگ بەكاندیدەكەی پارتی دەدەن؟ نیار عوزێری وتی "دكتۆر فرسەت سۆفی كاندیدی پارتی پێش ئەوەی سەردانی فراكسیۆنی پارتی بكات، سەردانی فراكسیۆنی یەكێتی كردوو كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامداو بەڕاشكاوانە قسەی خۆمان كرد، بۆیە بڕیارمانداوە وەكو لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەنگی پێبدەین".

ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وتیشی "دەرگای خۆپاڵاوتن واڵایە بۆهەر كەسێك بیەوێت خۆی بۆئەم پۆستە كاندید بكات، بەڵام تائێستا تاكە كاندید دكتۆر فرسەت سۆفی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە".

ئەمەش دوای ئەوە دێت نەوزادهادی پارێزگاری هەولێر لەچەند رۆژی رابردوو بەفەرمانی سەرۆك وەزیران بڕیاردرا ڕاژەكەی وەكو راوێژكار بۆسەرۆكایەتی هەرێم بگوازرێتەوە".
\


AM:10:27:12/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌