ئەمڕۆ شاندێكی حكومەت و پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە

ئەمڕۆ شاندێكی حكومەت و پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە
مەوداپرێس-

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان كۆببنەوەو هەفتەی داهاتووش شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

دوای كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا، ئەمرۆ پێنجشەممە شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق و وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانەكەی هەفتەی داهاتووی شاندی حكوومەت بۆ بەغدا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە دوێنێ‌ چوارشەممە جوتیار عادل، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەفتەی داهاتوو شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات، بە مەبەستی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداری هەرێمی كوردستان لە قۆناخی سەرەتای ئامادەكردنی رەشنووسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵەوە".



AM:10:10:12/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌