قوباد تاڵه‌بانی: حوكمڕانی باش و رەشید رێگر دەبێت لەپەلكێشان و تەشەنەكردنی تیرۆر

قوباد تاڵه‌بانی: حوكمڕانی باش و رەشید رێگر دەبێت لەپەلكێشان و تەشەنەكردنی تیرۆر
مه‌وداپرێس-

قوباد تاڵەبانی لە دیداری زانكۆی ئەمەریكی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان رایگەیاند حوكمڕانی باش و رەشید رێگر دەبێت لەپەلكێشان و تەشەنەكردنی تیرۆر.

ئێوارەی ئەمڕۆ 11ی ئەیلولی 2019، لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دۆخی ئێستای ناوچەكەی بۆ بەشدارانی دیداری زانكۆی ئەمەریكی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان روونكردەوەو باسی لەوەكرد، بەشی زۆری یاخیبوون و توندڕەوی عیراق و ناوچەكە سەرچاوەكەی هەست بەپەراوێزخستن و نەبوونی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكانی ژیانەو بەحومكڕانی تەندروست و رەشید دەكرێت پێشی پێبگیڕێت.

هەروەها قوباد تاڵەبانی ئەوەی رونكردەوە، كە ئەوان پشتیوانی هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق عادل عەبدولمەهدی دەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی عیراق و راستكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوری هەمیشەیی بەركار لە عیراق. 

پێشتر سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: بەمەبەستی بەشداریكردن لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە بیروت، ئەمڕۆ 11ی ئەیلولی 2019، قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنانی كردوە، جگە لەوەش سەردانەكە هەندێ دیداری سیاسی و چالاكی تر لەخۆ دەگرێت. 


PM:09:06:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌