پێشنیازێکی گرنگ ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی خانه‌نشینان

پێشنیازێکی گرنگ ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی خانه‌نشینان
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

په‌رله‌مانتارێکی فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند پڕۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به چاکسازی و خانه‌نشینیان ئاماده‌ کردووه‌ و پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستانیان کردووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد پێشنیازیان کردووه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساکه‌دا مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌ سه‌رووی 500 هه‌زار دیناره‌وه‌ بێت.

سیپان ئامێدی، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند "ئێمه‌ وه‌ک فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ وه‌رزی یه‌که‌م و دووه‌می یاسادانانی په‌رله‌مانی کوردستاندا ره‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به چاکسازی و خانه‌نشینیمان ئاماده‌ کردووه‌ و پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانمان کردووه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ وتیشی "چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ بخرێته‌ بارنامه‌ی کاری په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌ی له‌ نێوان خانه‌شینی ئاسایی و پله‌ی تایبه‌تدا هه‌یه‌ نه‌مێنێ".

سیپان ئامێدی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد "ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پێشنیازمان کردووه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساکه‌دا مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌ سه‌رووی 500 هه‌زار دینار بێت".

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "ئێمه‌ چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان له‌دوای داواکاری خه‌ڵک بچێت و کار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ بکات که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌".



PM:07:40:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 9888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌