سانتوس چی به‌ کریستیانو رۆناڵدۆ ووت

سانتوس چی به‌ کریستیانو رۆناڵدۆ ووت
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

شه‌وی رابردوو له‌ پاڵاوتنه‌کانی یۆرۆی 2020 دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال و لیتوانیا رووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه‌.

له‌و یارییه‌دا پرتوگال به‌سه‌رکردایه‌تی کریستیانو رۆناڵدۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی تۆمار به‌ ئه‌نجامی 
( 5- 1 ) گۆڵ ، رۆناڵدۆش توانی سوپه‌ر هاتریک تۆماربکات.

سانتوسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال بۆ پێگه‌ی فوتبول ئیتاڵی ئه‌وه‌ی ئاشکرا که‌ کریستیانو رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانه‌.

سانتوس ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات :که‌ له‌ یاری کۆتای یۆرۆی 2016 ی فه‌ڕه‌نسا به‌هه‌زاران خه‌ڵک له‌به‌رده‌می درگای ئوتێله‌که‌دا بوون به‌هۆی کریستیانو رۆناڵدۆوه‌ .

رۆناڵدۆ به‌ تۆمارکردنی هاتریکه‌که‌ی شه‌وی رابردوو کۆی گۆڵه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال گه‌یانده‌ 93 گۆڵ و 16 گۆڵی ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یاریزانی ئێرانی علی دایی بگاته‌وه‌ که‌ 109 گۆڵی هه‌یه‌ .



PM:04:22:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌