هه‌زاران داری سروشتی ده‌بڕدرێت

هه‌زاران داری سروشتی ده‌بڕدرێت
مه‌وداپرێس-

لە سنوری ناحیه‌ی پێنجوێن نزیكەی 4 هەزار داری سروشتی دەبڕرێت و ئاگری تێبەردەدرێت.

عەمید هێمن بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاندووه‌: دوای گەیشتنی هەواڵێك كە گوایە لە سنوری گوندەكانی بناوە سوتە و سەرنەوان  3 هاوڵاتی ژمارەیەكی زۆر لە داری سروشتیان بڕیوەتەوە و ئاگریان تێبەرداوە، دەستبەجێ مەفرەزەیەك لە بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر توانیان ئاگرەكە بكوژێنەوە و دەست بگرن بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە داری بڕاوە كە مەزەندە دەكرێت بە 4000 داری سروشتی.

ناوبراو وتوشیه‌تی: لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە رێكخراوە و رادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی.



PM:03:42:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌