لەسەر ماددەی هۆشبەر حەوت كەس دەستگیر كران

لەسەر ماددەی هۆشبەر حەوت كەس دەستگیر كران
مەوداپرێس-


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سزادانی حەوت كەسی بەتۆمەتی كێشان و بازرگانی كردن بە مادەی هۆشبەر راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیدا كە وێنەیەكی مەوداپرێس كەوتووە  تیایدا هاتووە "هێزەكانیان توانیان لە رۆژانی‌ 11ی نیسان تا ڕۆژی‌ 18ی ئایاری 2019، بەبڕیاری‌ دادوەر لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ حەوت كەس بەپێی مادەی‌ (14 موخەدەرات) دەستگیر بكەن".

راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "رۆژانی 3 و 4ی ئەیلولی 2019، لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ سلێمانی ‌2، سزادران بەم شێوەیەی‌ لای‌ خوارەوە:

1- (أ، أ، ح) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1978 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ و، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌ 450 هەزار دینار.

2- (ف، أ، گ) لەدایكبوی‌ ساڵی‌  1978 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ هەشت مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

3- (د، د، م) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1999 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

4- (ك، م، ص) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1985 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ پێنج ساڵ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

5- (م، ف، م) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1989 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

6- (پ، د، ع) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1998 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌هەشت مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

7- (س، ب، ص) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1972 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بۆ ماوەی‌ یەك ساڵ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌ 450 هەزار دینار.


PM:03:17:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌