بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید کێبڕکێیەکی ئاگرین ئەکەن لەسەر راکێشانی یاریزانێک

بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید کێبڕکێیەکی ئاگرین ئەکەن لەسەر راکێشانی یاریزانێک

مەوداپرێس_

راپۆرتی رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە ھەریەکە لە یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە کێبڕکێدان لەسەر کڕینی یاریزانێک بۆ وەرزی داھاتوو بۆ ئەوەی ریزەکانی یانەکەیانی پێ پتەو بکەن.

رۆژنامەی دۆن باڵۆن ئاماژەی بەوە کرد کە یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەیانەوێت سود لە تواناکانی فابیان رۆیزی یاریزانی یانەی رۆمای ئیتاڵی وەربگرن بۆ وەرزی داھاتوو.

رۆیزی 23 ساڵ کە نرخەکەی بو نزیکەیی 60 ملیۆن یۆرۆیە لە بازاڕدا و لە بنەڕەتدا یاریزانی یانەی ریاڵ بێتسە و بە شێوازی خواستن چووە بۆ یانەی رۆمای ئیتاڵی بۆ ماوەی وەرزێک و بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ.


PM:03:16:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 3880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌