کۆتا زانیاری لەسەر رەوشی سوارێز و میسی

کۆتا زانیاری لەسەر رەوشی سوارێز و میسی

مەوداپرێس_

لویس سوارێزی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بەشداری راھێنانەکانی یانەکەی کرد پاش ئەوەی رەوشی تەندروستی پێکانەکەی بەرەوباشبوون رۆشت، پاش ئەوەی توشی پێکانی ماسولکە ھات.

بەڵام لیۆنیڵ میسی سۆپەرستاری یانەی بەرشەلۆنە تاوەکو ئێستاش بە تەنھا راھێنان ئەنجام ئەدات بە ھۆکاری ئەو پێکانەی کە دووچاری بوو لە 5ی ئۆگەست لەکاتی ئەنجامدانی راھێنان دا ئەمەش بووە ھۆکاری ئەوەی کە بەشداریی یارییەکانی لالیگا لەگەڵ بەرشەلۆنە نەکات.

بەپێی زانیارییەکان ئەگەری ئەوە ھەیە کە لیژنەی تەندروستی یانەی بەرشەلۆنە گڵۆپی سەوز ھەڵبکات بۆ سوارێز تاوەکو بەشدار بێت لە یارییەکەی دژ بە ڤالێنسیا بەڵام ئاماژەکان ئەوە دەرەخەن کە میسی ئەستەمە بەشداریی یارییەکە بکات.




PM:03:05:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌