سبەی جڤاتی گشتی گۆڕان كۆدەبێتەوە

سبەی جڤاتی گشتی گۆڕان كۆدەبێتەوە
مەوداپرێس-

بڕیارە سبەی پێنجشەممە جڤاتی گشتی گۆڕان كۆببێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژێرێت.

ئەندامێكی جڤانی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەمەوداپرێسی راگەیاند "سبەی پێنج شەممە جڤاتی گشتی بزوتنەوەكەیان كۆدەبێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێرێت"..

ئەندامەكەی جڤات ئاماژەی بەوەشكرد ئاماژەی "بۆ پۆستی سەرۆكی جڤات ٣ كەس كاندیدن و پۆستی جێگریش دەدرێت بە ئەندامێكی جڤات كە خەڵكی هەولێر بێت، بۆ پۆستی سكرتێریش  دوو  كەس كاندیدە".

بە گوێرەی زانیارییەكان، هەریەكە لە كوردە چاوشین، دڵخواز كاكەڕەش، جەمال محەمەد، سكرتێری جڤاتی  نیشتمانی خۆیان بۆ سەرۆكایەتیی جڤاتی گشتی گۆڕان كاندید كردووە و هەریەك لە عەدنان عوسمان و پێشڕەو ڕەئوفیش خۆیان بۆ پۆستی سكرتێری جڤات كاندید كردووە".



PM:01:07:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌