سێ رۆژ ماتەمینی لەپارێزگای كەربەلا راگەیەندرا

سێ رۆژ ماتەمینی  لەپارێزگای كەربەلا راگەیەندرا
مەوداپرێس-

ئەمرۆ چوارشەممە 11/9/2019، پارێزگای كەربەلا، سێ رۆژ ماتەمینی بۆ گیانی ئەو كەسانە راگەیاند كە لە رێوڕەسمی عاشوورادا دوێنێ بەسەریەكدا كەوتن و گیانیان لە دەستدا.

پارێزگای كەربەلا لەوبارەیەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە "لەسەر داوای نسەیف خیتابی، پارێزگاری كەربەلا، عەلی مالیكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا و پاش رەزامەندیی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، حكوومەتی خۆجێیی كەربەلا بۆ رێزنان لە رۆحی قوربانییەكانی عاشوورا و زیارەتكارانی ئیمام حوسێن، ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە پارێزگاكە رادەگەیێنێ، چونكە ئەوانەی لەو رێوڕەسمەدا بوونەتە قوربانیی خۆشەویستییان بۆ ئیمام حوسێن دەردەبڕی و شوینكەوتووی ئەو بوون".

هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە  "بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە كەسوكاری "شەهیدان" دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین و بۆ رێزگرتن لێیان دەوامی فەرمیی لە پالارێزگای كەربەلا رادەگیرێت".

رۆژی سێشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند"بەهۆی قەرەباڵغی و بەسەریەكدا كەوتنی زیارەتكارانی كەربەلا، 31 كەس گیانیان لە دەستداوە



PM:12:02:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌