سبەی مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەكرێت

سبەی مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەكرێت
مەوداپرێس-هێمن مامەند

دابەشكردنی مووچەی  مانگی 6 ی ئەمساڵ بەردەوامەو لەم چوارچێوەیەشدا سبەی پێنج شەممە مووچەی  وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم خەرج دەكرێت.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەوداپرێسی راگەیاند "سبەی پێنج شەممە 12ی ئەیلولی 2019 مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵی وەزارەتی دارایی و ئابوری خەرج دەكرێت، هەروەها  رۆژی یەكشەممەی داهاتووش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت ".

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد "هێشتا بەغدا بری پارەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی نەناردووەو چاوەڕێی دەكەین هەفتەی داهاتوو پارەكە بگات، پاشان پرۆسەی دابەشكردنی  مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت وسەرجەم وەزارەتەكانی دیكە موچەكانیان وەردەگرن".




AM:10:18:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 2892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌