باوکی نیمار هۆکاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشکرا ده‌کات

باوکی نیمار هۆکاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشکرا ده‌کات



مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر

باوکی نیماری به‌رازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجیرمانی فه‌ڕه‌نسی هۆکاری شکستی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشکرا ده‌کات .

باوکی نیمار ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ خه‌ونی کوڕه‌که‌م ئه‌وه‌بوو جارێکی تر له‌گه‌ڵ لیونیل میسی ئه‌رژه‌نتینی یاری بکاته‌وه‌ .

هۆکاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار به‌ ووته‌ی باوکی بۆ نه‌بوونی خاڵێک له‌ گرێبه‌ستی نێوان نیمار و پاریس سانجێرمان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاره‌که‌ی قورس و گران کرد .

باوکی نیمار ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو :که‌ هه‌موو شتێکمان کرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار ، به‌ڵام سوودی نه‌بوو بۆیه‌ کاتێک نیماری کورم به‌وه‌ی زانی که‌ ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ زۆر دڵی ته‌نگ بوو و ده‌ستی به‌گریان کرد.

 



PM:07:46:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌